هانا: رۆژی شەممە ٢٢ی جۆزەردانی ١٤٠٠ – (١٢ی ژوئەنی ٢٠٢١)، بەندکراوێکی کورد بە هۆی درەنگ ناردنی بۆ ناوەندە پزیشکی و دەرمانییەکان گیانی لەدەستدا.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "شەمسەدین تاتاری" تەمەن ٥٥ ساڵ و خەڵکی سەڵماس راگەیەندراوە.
بەپێی راپۆرتێک کە بۆ هانا هاتووە، ئەم شارۆمەندە کوردە تووشی سەکتەی دڵ بووە کە بە هۆی درەنگ گواستنەوەی بۆ ناوەندی دەرمانی و بنکەی تەندروستی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گیانی لەدەستداوە.
بەپێی هەموو پێوەرە مرۆییەکان و پرۆتۆکۆلە پەسندکراوە نێونەتەوەییەکان، حکومەت بەرپرسە لە گیان و پاراستنی تەندروستی بەندکراوان. ئەم کردەوەیەی بەرپرس و مەئموورانی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ پێشێل کردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە.