ورمێ: لە سێدارەدانی ٤ بەندکراو لە بەندیخانە 

هانا: رۆژی هەینی ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٠ – (٣١ی دیسەمبری ٢٠٢١)، چوار شارۆمەند لە بەندیخانەی “ئێران” لە ورمێ لە سێدارە دران. 

هاوکارانی هانا لە راپۆرتێکدا ناسنامەی ئەو شارۆمەندانەیان راگەیاندووە کە بەم جۆرەی خوارەوەیە: 

١. حسێن عەباسزادە 
٢. فەیزوڵڵا قوربانی 
٣. حەمدوڵڵا عالەمی 
٤. موقەدەم عەلیزادە 

بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەم شارۆمەندانە پێشتر لەلایەن دەزگای دادی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی قەتڵ سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو و رۆژی هەینی ١٠ی بەفرانبار سزاکەیان جێبەجێ کراوە. 

RELATED ARTICLES

Most Popular