ورمێ: لێدان و بێڕێزی بە دەسفرۆشانی گژوگیای بەهاریی 

هانا: هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە ورمێ هێرشیان کردە سەر دەسفرۆشانی گژوگیای بەهاریی. 

ئەم شارۆمەندانە بە هۆی بێکارییەوە روویان کردووەتە کۆکردنەوەی گژوگیای کوێستان و لە ناو شاری ورمێ دەیفرۆشن. بەڵام هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران هێرشیان کردوونەتە سەر و وێڕای لێدان و داپەڵۆسین سووکایەتی و بێڕێزییان پێ کردوون. 
بێکاری و هەژاری سیستماتیک لە کوردستان لەو کێشە سەرەکییانەن کە خەڵک بە چنگییەوە دناڵێنن و حکومەتی ئیسلامی ئێرانیش هیچ بەرنامەیەکی بۆ چارەسەر کردنی نییە. ئەوە لە حاڵێکدایە شارۆمەندانی هەر وڵاتێک مافی خۆیانە کار و داهاتێکیان بۆ بەڕێچوونی خۆیان و خێزانەکەیان ببێ. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular