لە دریژەی خۆکوژییەکاندا لە ئێران و شارەکانی کوردستان، لاوێکی کورد لە ورمی دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ناسنامەی ئەم لاوە "ئومید چەڵەبی" و خەڵکی میراوا لە ناوچەی ورمی راگەیەندراوە. ناوبراو رۆژی یەکشەممە ١ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ پەنای بردە بەر ئەم کارە و کۆتایی بە ژیانی هێنا.
شایانی باسە گیروگرفتی ئابووری، نەخۆشی دەرونی، کێشەی سیاسی و گوشارە کۆمەڵایەتییەکان لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی لە ئێرانە و رادەی خۆکوژی لە شارەکانی کوردستان لە باقی بەشەکانی ئێران پترە.
ئەم بارودۆخە ئاکامی ناکارامەیی بەرپرسان و کەمتەرخەمی و نەچوونە ژیرباری بەرپرسیارەتی لە بەرامبەر کۆمەڵگا و نەبوونی پلان و پڕۆژەیەک بۆ بەرەرووبوونەوەی قەیران و کێشەکان و دۆزینەیوەی چارەسەرێکی زانستییانەیە، کە ئەمەش پێشێل کردنی مادەکانی ٢٢ و ٢٥ی جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤە.