هانا: بەپێی ڕاپۆرتی هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، “بێهزاد تەڵایی” ۳۱ ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی “ئەنبێ” لە ناوچەی ورمێ سزای ۱۳ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەم شارۆمەندە کوردە ١٣ی رەزبەری ساڵی رابردوو لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و لە لایەن دادگای ئینقلابی حکومەتی ئێرانەوە لە ورمێ، ۱۳ ساڵ بەندکرانی بۆ بڕایەوە و دواتر بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە: بێهزاد تەڵایی رۆژی دووشەممە ۱ی رەزبەری ١٣٩٩ بە بارمتەی ۵۰۰ میلیۆن تمەن و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.
