ورمێ: سێ کچی “خاوەنپێداویستی تایبەت” دەستدرێژییان کراوەتەسەر 

هانا: لە یەکێک لە ناوەندەکانی خزمەتگوزاری خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان لە ورمێ، لەلایەن کەسێکەوە دەسدرێژی کراوەتە سەر ٣ کچی خاوەنپێداویستی تایبەت.  

لە ناوەڕاستی ساڵی رابردوودا یەکێک لە فەرمانبەرانی ئەو ناوەندە دەستدرێژی کردووەتە سەر ٣ کچ و تا ئێستا هیچ وردەکاری و زانیارییەکی زیاتر لەم بارەوە لەلایەن پارێزەری گشتی و بەرپرسانی ناوەندە خزمەتگوزارییەکان رانەگەیەندراوە. 

سەرپەرستی گشتی تەندروستی و خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای ورمێ، لەم بارەوە رایگەیاند، ئەم پەڕاوە لە ساڵی رابردووەوە لە ئارادایە و کراوەیە، تاوانبار ئازادە و هێشتا هیچ سزایەکی پێ رانەگەیەندراوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular