هانا: سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٠ – (٤ی ژولای ٢٠٢١)، سێ شارۆمەندی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە دران کە دوو کەس لەوانە برا بوون.
"داود قاسمزادە" و "بەهادین قاسمزادە" خەڵکی سەڵماس و "ئەنوەر عەبدوڵڵاهی" خەڵکی مهاباد بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست، لە سێدارە دران.
شایانی باسە بەهادین قاسمزادە کاتێک دەستبەسەر کراوە تەمەنی ١٥ ساڵ بووە و ناوبراو ساڵی ١٣٨٨ دەستبەسەر کراوە و کاتی لێپرسینەوە و دادگایی لە مافی وەکیل بێ بەش بووە.
رۆژی شەممە ١٢ی پووشپەڕ رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی خوازیاری راگرتنی بەڕێوەبردنی ئەم سزایە بووە و رایانگەیاند ئەم داسەپاندنی ئەم سزایە لە هەلومەرجێکی نادادپەروەرانەدا بە سەریدا سەپاوە.
هەروەها جێگای خۆیەتی ئاماژە بەمەش بکرێ "داود قاسمزادە"ش لە کاتی دەستبەسەر کردنیدا بە هۆی ئەشکەنجەی زۆر لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئێرانەوە مرۆخە و بڕىڕەی پشتی بە تووندی بریندار بووە و بە زەحمەت توانیوێتی بجووڵێ.
سزای سیدارەی ئەنوەر عەبدوڵڵاهی وێڕای ئەم دوو برایە لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بەڕێوەچوو کە پێشتر بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست سزای سێدارەی بۆ بڕابۆوە.