شەوی دووشەممە ٢٧ی گوڵانی ١٤٠٠ – (١٧ی مەی ٢٠٢١)، بەندکراوێکی خەڵکی ورمێ لە بەندیخانەی هەر ئەم شارە بە هۆی ئەشکەنجە و ئازاری زۆری مەئموورانی بەندیخانەوە گیانی لەدەستدا.
ناسنامەی ئەم زیندانییە"ئەمیر رەزایی" راگەیەندراوە.
ناوبراو رۆژی یەکشەممە لە حاڵێکدا کە نەیدەتوانی لە بەندی قەرەنتینەدا بمێنێتەوە، هەڵاتووە بۆ بەندی ١ی بەندیخانەکە بەڵام کەوتووەتە بە ئازار و ئەشکەنجەی قورسی مەئموورانی زیندان.
ئەمیر رەزایی دوای ئەشکەنجە و ئازاری مەئموورانی بەندیخانە بێهۆش بووە و رەوانەی نەخۆشخانەی ورمێ کراوە و لە ئاکامدا دوێنێشەو گیانی لەدەستداوە.
بەندی ٥ی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ کە وڵاتی ئێرانیش واژۆی کردووە بەم جۆرە دەڵێ:
بەندی ٥: هیچ کەس نابێ بکەوێتە بەر ئازار و ئەشکەنجە یا کردەوە و رەفتار و سزای زۆردانە و دژی ئینسانی و سووکایەتی پێ بکرێ.
لێرەدا بە ئاشکرا دەردەکەوێ حکومەتی ئێران و دەزگای قەزایی و بەڕێوەبەرانی یاسا لە بەندیخانەکانی ئێران چۆن رەفتار لەگەڵ زیندانییەکان دەکەن و چلۆن مافەکانیان چ وەک ئینسان و چ زیندانی پێشێل دەکەن.