هانا: رۆژی پێنجشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ – (١٥ی ئاوریلی ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی شنۆ بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەتییەکانی ورمێ گوێزراوەتەوە.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "سەلاح بەهرامیان" خەڵکی شنۆ راگەیەندراوە.
بە پێی ئەو راپۆرتانەی هاتوون، ناوبراو لە ناوەڕاستەکانی ئەم مانگە واتە خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە قۆڵبەست و بۆ لێپێچنەوە رەوانەی ورمێ کرابوو.
تا ئێستا زانیارییەک لە سەر هۆکاری گرتن و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ناوبراو لەبەردەستدا نییە.