هانا: رۆژی دووشەممە ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٠ – (٥ی ژولای ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "ئەمین ئێرانیزادە" خەڵکی گوندی "قاسملوو" لە ناوچەی ورمێ راگەیەندراوە.
بەپێی ئەو راپۆرتانەی هاتوون، هیزە ئەمنییەکان بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ناوبراویان دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی ورمێ گواستۆتەوە.
تا ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هیچ زانیارییەکی لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەمین ئێرانیزادە لەبەردەستدا نییە.