بەپێی ئەو هەواڵانەی گەیشتوون، سەرلەبەیانی رۆژی شەممە ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٠ – (٢٠٢١)، دوو شارۆمەندی کورد لە سێدارە دران.
ناسنامەی ئەم دوو شارۆمەندە "شەهریار ئەمیری" خەڵکی شنۆ و "ناسر ئازموودە" خەڵکی ورمێ راگەیەندراوە.
جێگای ئاماژەیە ئەم دوو شارۆمەندە بە تۆمەتی فرۆشتنی مادە سڕکەرەکان سزای سێدراەیان بە سەردا سەپابوو و سەرلەبەیانی رۆژی شەممە ١٢ی پووشپەڕ لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ سزاکەیان جێبەجێ کرا.