بە پێی راپۆرتی گەیشتوو لە سەرچاوەکانی هەواڵەوە لە ورمێ، رۆژی پێنجشەممە ٧ی رەشەمەی ٩٩، “هەدیە نیکسیرەت” کچێکی ١٥ ساڵەی خەڵکی ورمێ بە هۆی گوشاری بنەماڵەکەیان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ناوبراو کچی "کامیل" خەڵکی ئاوایی "جوجەیی" ورمێ بوو و دوای زەخت و زۆری بنەماڵەکەی ناچار کرا بە پێکهێنانی ژیانی هاوبەش و لە ئاکامدا دوای ٢ مانگ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەروەها بە پێی راپۆرتی "رکنا"، پیاوێکی ٣٠ ساڵانە لە کۆخەکانی کێوی "سیر" لە ورمێ بە هۆکاری نادیار دەستی داوەتە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
کاتێک مەئموران دەچنە شوێنی روداوەکە، بەرەورووی تەرمی خوێناوی پیاوێک دەبنەوە کە بە گوللـە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. تا ئێستا ناسنامەی ئەو پیاوە بۆ "تۆڕی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران" روون نییە.