ورمێ: بەندکراوانی بەندیخانەی ورمێ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد 

هانا: رۆژی چوارشەممە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٠ – (٩ی ژوئەنی ٢٠٢١)، بە هۆی نەدانی دەرمانی ئازاربڕ ٣٠٠ بەندکراو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد. 

ئەم بەندکراوانە کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکی بەیانی لە بەرامبەر بنکەی تەندروستی بەندیخانە کۆبوونەوە و خوازیاری ئەوە بوون بەرپرسانی بەندیخانە بە بارودۆخی بەندکراوان رابگەن. 
چەند رۆژە بەرپرسان و مەئموورانی بەندیخانە بۆ ئەوەی گوشار بخەنە سەر بەندکراوان دەرمانی ئازاربڕی پتر لە ٥٠٠ بەندکراو کە هەموو رۆژێ پێیان دەدرا بڕیویانە. 
دوابەدوای ئەم گوشارانە، ئەمڕۆ چوارشەممە دەوروبەری کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکی بەیانی ٣٠٠ کەس لەم بەندکراوانە لە بەرامبەر شوێنی "ئەفسەری کێشک" کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان وەڕێخستووە و هاواریان دەکرد: "ئێوە بوونە هۆکاری گیرۆدە بوونی ئێمە بە مادە سڕکەرەکان و هۆکاری رۆژرەشی ئێمە، ئێوە ئێمەتان گیرۆدە کرد و دەتانەوێ ناڕازایەتیش نەکەین". 
دوای ماویەکی کورت هێزەکانی گاردی بەندیخانە بە باتوم و دار و تێڵاوە هێرشاین کردە سەر بەندکراوان و زۆریان لێدان و کوتان. بەندکراوەکانیش بەرامبەریان وەستانەوە. 
لە ئاکامدا کاتژمێر ١٢:٣٠خولەکی نیوەڕۆ دوای هاواری و ناڕەزایەتی بەندکراوان، بەرپرسانی بەندیخانە و بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستی ملیان دا بە دواکاریی بەندکراوان و هەرچی دەرمانی بەندییەکان پێویستیان بوو پێیان دان.  
 

RELATED ARTICLES

Most Popular