هانا: دوانیوەڕۆی رۆژی سێشەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (١٢ی ژولای ٢٠٢٢) دوو شارۆمەندی بە ناوەکانی “مرێم عەزیزوەند” و “روناهی خودایی” خەڵکی ئاوایی “کوران” لە ناوچەی سۆماوبرادۆستی ورمێ، بە هۆی تەقینەوەی مینی چێندراوی هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بریندار بوون.
بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ئەم دوو شارۆمەندە پاش ئەم رووداوە بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی خومەینی ورمێ کراون.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە لە درێژەدا وتی: دۆخی تەندروستی خاتوو مرێم عەزیزوەند ناجێگرە. لە ئەگەری زانیاری زیاتر ئەم راپۆرتە بەڕۆژ دەکرێتەوە.