هانا: رۆژی یەکشەممە ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٠ – (٢٧ی ژوئەنی ٢٠٢١)، بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی “ناییب حاجی زادە” لەلایەن بەندکراوانی ترەوە کەوتووەتە بە لێدان و ئازار و دواتر بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرایەوە.
بەپێی ئەو راپۆرتانەی هاتوون، ناوبراو لە ساڵۆنی بەندکراوەکان لەلایەن دوو کەس لە بندکراوانی دیکەوە کە بە تاوانی کێشە کۆمەڵایەتییەکان بەند کراون، هێرشی کراوەتە سەر و لێیانداوە. دواتر مەئموورانی بەندیخانە رەوانەی ژووری بەندکراوانی سیاسییان کردووە.
جێگای ئاماژەیە دوای ئەوەی بەێوەبەری بەندیخانە و بەرپرسی پارێزگاری لە بەندکراوان چوونە ئەوێ، ئەو دوو بەندرکراوە رایانگەیاندووە، "ناییب حاجی زادە" سووکایەتی بە رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە و هەر بەو هۆیە ئەوانیش هێرشیان کردووەتە سەر و لێیانداوە و دایانپەڵۆسیوە. لە ئاکامدا "ناییب حاجی زادە"یان بۆ ژووری تاکە کەسی لە قەرەنتینەی بەندیخانەی ورمێ گوێستۆتەوە.
