بەپێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونە دەس رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ “ئەمین خورشیدی” تەمەن 52 ساڵ ، کوڕی دەروێش و خەڵکی ئاوایی “نێرگی” سەر بە ناوچەی مەرگەوەری ورمێ ، بە دانانی بارمتەی 20 ملیار تمەنی لە زیندانی ورمێ ئازد کرا .
شایانی بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو لە ساڵی 1384 لە شەڕێکی نەخوازراودا کەسێکی بە چەک کوشتبوو کە لە ساڵی 1389 لە شاری گورگان دەستبەسەر و بۆ زیندانی ورمێ گواسرابووەوە .
شایانی باسە ئەمین خورشیدی نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە "٦ ی نوامبری ٢٠٢٣" بۆ جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدان بۆ بەشی تاکەکەسی زیندان گواسرابووەوە ، کە لە نیهایەتدا لە کۆتا کاژێرەکان رۆژی ٧ ی نوامبر بە هەوڵ و بەدوادا چوونی بەردەوامی کۆمەڵێک لە متمانە پێکراوانی ورمێ و هاوکارانی هانا ؛ بە پێدانی چەکێکی سێ مانگان بە بڕی 20 ملیار تمەن رەزامەندی لە بنەماڵەی کوژراوەکە وەرگیرا و کەیسەکەی لە قەساسەوە بە دارایی گۆڕدراوە .