ورمێ؛ ئازادیی شارۆمەندێکی ژن بە دانانی بارمتە

هانا؛ ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ژوئن ۲۰۲۲ شارۆمەندێکی ژن بە دانانی بارمتە لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.

ناونیشانی ئەم شارۆمەندە"شلێر ئەحمەدی" کچی مستەفا دایکی دوو منداڵو خەڵکی ئاوایی "قزڵقوپی" سەر بە مەهاباد ڕاگەیەندراوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان ناوبراو دوای ٨٤ ڕۆژ دەست بەسەربوون بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا.
شایانی باسە شلێر ئەحمەدی ڕۆژی چوارشەممە ۲٥ی رەشەممەی ساڵی ڕابردوو بە بێ بڕیاری قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە  دەست بەسەرو بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێ لە گرتووخانەکانی ورمێ و دواتر بۆ بەشی ژنانی بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە گوازرابوەوە. ناوبراو لە ماوەی دەست بەسەر بوونیا لە هەمو جۆرە مافێ بێ بەش بوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular