ورمێ: ئازادکرانی عەبدولڕەحیم دڵسۆز بە شێوەی کاتی و دانانی بارمتە 

هانا: رۆژی دووشەممە ٧ی خرمانانی ١٤٠١ – (٢٩ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی عەبدولڕەحیم دڵسۆز (هەژار) تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “زێوکە” لە ناوچەی پیرانشار بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەن بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی پڕۆسەی لێکۆڵینەوە لە پەروەندەکەی لە گرتووخانەی ئەمنییەتی ورمێ ئازاد کراوە.

 
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە ناوبراو رۆژی سێشەممە ١٤ پووشپەڕی ١٤٠١، لەگەڵ مامی واتە "عوسمان دڵسۆز" تەمەن ٦٤ ساڵ و ئاکام خدرزادە ٢٦ ساڵ تەمەن، بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە لە پیرانشار دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ورمێ رەوانە کرابوون. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular