ورمێ: ئازادکرانی شارۆمەندێکی کورد بە دانانی بارمتە 

هانا: رۆژی چوارشەممە ١٤ی رەزبەری ١٤٠٠ – (٦ی ئۆکتوبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تەمەن بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە. 

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "رەزا ئیبراهیمی" خەڵکی بۆکان راگەیەندراوە. 

بەپێی راپۆرتێک کە بە هانا گەیشتووە، ناوبراو لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا لەگەڵ شارۆمەندێکی دیکە بە ناوی "تۆفیق راد" بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گوروپە سەلەفییەکاندا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی ئیتلاعات لە ورمێ بەڕێ کرابوون. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular