هەڕەشەو گوشاری ئیتلاعاتی سپای ئیران بۆسەر ژاکان باران

هانا: ڕۆژی پێنجشەممە، باوک و دایکی چالاکی ئەدەبی کورد ژاکان باران بانگهێشت و بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.

بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران وێڕای داوای ناونیشانی ژاکان باران لە باوکی، هەڕەشەی بڕینی مووچەی خانەنشینی و دەستگیرکردنی کچەکەی دەکەن.

ژاکان باران لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ڕایگەیاند: باوکم ماوەی ساڵێکە نەخۆشە و خانەنشین کراوە، خۆی کێشەی زۆری هەیە، دایکم ساڵانێکە تووشی نەخۆشی توندی دەمار بووە و ناتوانێت بەبێ حەب بژی.

ژاکان باران باسی لەوەش کرد کە مەبەست لەم کارە دروستکردنی فشاری دەروونی بووە بۆ ئەوەی واز لە چالاکییەکانی بهێنێت.

RELATED ARTICLES

Most Popular