بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەشتووە؛ ئێوارەی ڕۆژی” دووشەممە ٢٠ی فێورییەی ٢٠٢٣، بەندکراوێک بە ناوی “سەعید سەلیمی فەر” ٣٥ ساڵە، کوڕی مستەفا، خەڵکی ئاوای سوڵتان ئاوای سەڵماس و مەبحوس، لە زیندانی کۆماری ئیسلامی لە شاری ورمێ، بە خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: ناوبراو وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە گوشاری بەردەوامی بەرپرسی زیندان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد, به هۆی گوشاری دامودەزگا ئه منییه کانی کۆماری ئیسلامی له سه ڕ بنه ماڵه ی ئه م زیندانیه ، ناچار بوون وه ک ڕاگرتنی دڵ کۆچی دوایی منداڵه که یان ڕابگه یه نن.
ئەم هاوڵاتیە ١١ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستگیرکراوە.