هانا:گەنجێکی خەڵکی ئاوای نەی مەریوان بە ناوی ئاروین نیک پەی بە هۆی گوشاری هێزەکانی ئیتلاعات لە مەریوان هەوڵی خۆکوژی دا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئاروین نیک پەی ڕۆژی شەممە، "٦ی مەی ٢٠٢٣" بە خواردنی شامپۆ و مادەی پاککەرەوە هەوڵی داوە کۆتایی بە ژیانی خۆی بێنێت،ئەم هێزانە بنەماڵەی ناوبراو یان ئاگادار کردوەتەوە و دوای ئەوەی بۆ نەخۆشخانه رۆشتون لە بەرانبەر ئەوەدا بێ ئەوەی ئاروین چارەسەری پزیشکی بەتواوی بۆ بکرێت,گراندویانەتەوە بۆ گرتوخانەی ئیتلاعاتی ئەم شارە هەرچەند بەم هێزانە ڕاگەیندراوە کە بارودۆخی ناجێگیرە بەڵام بێ ئاکام بوە.
ئاروین نیک پەی ٢٠ ساڵە، کوڕی حوسەین، لە ٣١ی ژانوییە ٢٠٢٣" لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە,ناوبراو پێش لەوەی هەوڵی خۆکووژی بدات ۱۰۲ رۆژ لە چارەنووسی نادیار بوە و تائیستاش بەردەوامە.
