هەوڵی خۆکوشتنی سەربازێک بووە هۆی گیانلەدەستدانی

هانا: ڕۆژی چوارشەممە ۳۱ی ژوئن۲۰۲۳، سەربازێکی کورد بە ناوی “یونس دارابی” کوڕی سۆهراب و خەڵکی ئاوای “بریمۆند”ی کرماشان بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هاوکارانی هانا گەشتوە؛ ناوبراو لە یەکێک لە سەربازگەکانی تاران بە خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و ئەم ڕووداوە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی.

پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت ، ڕۆژی سێ شەممە ٢٠ی ژوئن ٢٠٢٣، سەربازێکی دیکەی کورد بە ناوی خالق ئەحمەد نژاد، کوڕی سەعدی و دانیشتووی ئاوای گامیش گۆڵی سەر بە بوکان، لە یەکێک لە سەربازگەکانی عەجەب شیر بە هۆکاری نادیار کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا.

 
سیستەمی نیزامی لە  کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پیاوانی سەروو ١٨ ساڵ ئیجبارییە و ئەگەر کارتی خزمەتی سەربازییان نەبێت ئەوە سوودمەند نابن لە ئاسانکاری و بەڵگەنامە سەرەتاییەکان بۆ هاووڵاتیان، وەک پاسپۆرت، جوازی کارکردن ، یان کارکردن لە فەرمانگە حکومییەکان و هتد.
بەهۆی ناسەقامگیری دۆخی ئابووری و نەبوونی هەلی کار و ئاسایشی کار و هەروەها نزمی ئەمنییەتی کۆمەڵگا و نەبوونی ئومێد بە داهاتوو، زۆرێک لە کێشە دەروونییەکانی کۆمەڵگا تێکەڵاو بوون. کە هەموو ڕۆژێک شاهیدی ناڕەزایەتی جەماوەری و نافەرمانی مەدەنی و بەتایبەت کۆتایی هێنان بە ژیان لە کوردستان و شارە جوغرافیایەکانی تری ئێران دەبین.

RELATED ARTICLES

Most Popular