هانا: رۆژی یەکشەممە ٢٨ی خرمانانی ١٤٠٠ – (١٩ی سپتەمبری ٢٠٢١)، کرێکارێکی خەڵکی ناوچەی نەغەدە کە لە هەرێمی کوردستان کاری دەکرد، لە هەولێر بە هۆی رووداوی کارەوە گیانی لەدەستدا.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "وەیسە کاردار" تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی "دڕگ" لە ناوچەی نەغەدە راگەیەندراوە.
بەپێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوون، ناوبراو لە هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان کاری کردووە و لە کاتی کار کردندا لە بینایەکی چەند نهۆمەوە کەوتووەتە خوار و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە.
شایانی باسە تەرمی ئەم شارۆمەندە کوردە بۆ نەخۆشخانەی "رزگاری" هەولێر گوازراوەتەوە.
