چەند ساتێک لەوەپێش بێهزاد مەحموودی ئەو لاوەی بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی چەند رۆژ لەوەپێش لە بەر دەرکی بنکەی UN لە هەولێر ئاگری لە خۆی بەردابوو، گیانی لەدەستدا.
ئەم شارۆمەندە کوردە، تەمەنی ٢٤ ساڵە و خەڵکی بۆکانە و نزیکەی ٤ ساڵ لەوەپێش ئێرانی بەجێهێشتووە و رووی کردووەتە کوردستانی عێڕاق.
ناوبراو بۆ ناڕەزایەتی بە دۆخی نالەباری خۆی و کەمتەرخەمی و گوێنەدانی بەرپرسانی نوینەرایەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و سەرئەنجام چەند ساتێک لەوە پێش گیانی لەدەستدا.