هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا لە هەولێرەوە، رۆژی سێشەممە ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٠ – (١٨ی مەی ٢٠٢١)، پەنابەرێکی کوردی خەڵکی بۆکان لە بەر دەرکی دەفتەری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بەر چاوی کامێڕای هەواڵنێرەکانەوە ئاگری لە جەستەی بەرداوە.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "بێهزاد مەحموودی" تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی بۆکان راگەیەندراوە. ناوبراو نزیکەی ٣ ساڵە خاکی کوردستانی ئێرانی بەجێهێشتووە و لەو ماوەیەدا نیشتەجێی کوردستانی عێڕاق بووە.
شایانی باسە ناوبراو بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە نادیار بوونی چارەنووسی و وەڵام نەدانەوەی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کوردستانی عێڕاق، لە بەر دەرکی دەفتەری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر ئاگری لە خۆی بەرداوە.