هانا: بەپێی هەواڵێک کە لە “کۆڵبەر نیوز”ەوە بڵاوبۆتەوە، رۆژی دووشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٠ – (١٦ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، دوو کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی هەورامان لە کاتێکدا کە لە ترسی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەڵدەهاتن، لە بەرزایی شاخەوە بەربوونەوە خوار و بە توندی بریندار بوون.
هەروەها رۆژی چوارشەممە ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٠ – (١٨ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، ماشێنێکی هەڵگری کۆڵبەران کەوتووەتە بەر تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران لە هەنگی سەر سنوور و لە ئاکامدا ماشێنەکە ئاگری گرتووە و تەقیوەتەوە. لەم رووداوەدا زەرەری گیانی بە دواوە نەبووە.