هانا: رۆژی چوارشەممە ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٠ – (٤ی ئاگۆستی ٢٠٢١) هێزەکانی سپای پاسداران دەستیان بەسەر باری کاروانێکی کۆڵبەران لە بەرزاییەکانی سنووری هەوراماندا گرت و کۆڵبەرێکیشیان لە هەڵدێرێکەوە فڕێدا خوار.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە “عەبدولباست مەریوانی” راگەیەندراوە.
بەپێی ئەو راپۆرتانەی بۆ هانا هاتوون، ناوبراو لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە و لە هەڵدێری گۆناوڕا فڕێدراوەتە خوار و سەر و پشتینی بە توندی بریندار بووە.
شایانی باسە بار و کاڵای ٤٥ کۆڵبەر لەلایەن سپای پاسدارانەوە لە پازگای "ژاڵانە" لە بەرزاییەکانی هەورامان دەستیبەسەرداگیراوە.