هەرسین: کوشتنی ژنێک لەلایەن ئامۆزاکەیەوە 

رۆژی یەکشەممە ١٧ی گەلاوێژی ١٤٠٠ (٨ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، ژنێک لەلایەن ئامۆزاکەیەوە کوژراوە. 

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "سارا پیرزادی" خەڵکی هەرسین لە پارێزگای کرماشان راگەیەندراوە.

بەپێی ئەو راپۆرتانەی هاتوون، ناوی ئامۆزاکەی سارا "ئاڕمان پیرزادی" تەمەن ٢٣ ساڵە و گۆیا سارای خۆشویستووە، دوای ئەوەی سارا ژیانی هاوبەشی لەگەڵ کەسێکی تر پیکهێناوە،  ئاڕمان بە چەکەوە چووەتە سەر ماڵەکەیان و پێنج گوللـەی لە ئامۆزاکەی خۆیداوە و کوشتوویە. جگە لەوە هاوسەر و برای هاوسەرەکەی ساراش بریندار بوون. 
شایانی باسە ناوبراو، دوای کوشتنی سارا، گەڕاوەتەوە ماڵی خۆیان و بە مەبەستی خۆکوژی خۆی هەڵاوەسیوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular