هانا: ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ئاگۆستی ٢٠٢١ هاوڵاتییەکی ژنی کورد بە ناسنامەی چرۆ ئەحمەدی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، شەش ئەندامی ئاسایش بە بێ بەڵگەی دادوەری چوونەتە ماڵی چرۆ ئەحمەدی و وێرای دەستگیر کرتدنی، دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەتی و مۆبایل و لەپتاپ و هەروەها مۆبایلی ئەندامانی خێزانی چرۆ ئەحمەدی دا گرتوە.
هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ئاگۆستی ٢٠٢١ دوو هاوڵاتی دیکەی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.
ناسنامەی ئەو هاوڵاتیانە ئەمیر هۆشمەند خەڵکی سنە و فەریار بێهنام خەڵکی پاوە.
بەپێی راپۆرتەکان ئەمیر هۆشمەند لە ماڵی تایبەتی خۆیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار
لەبارەی هۆکار و شوێنی دەستگیرکردنی فەریار بێهنامەوە هیچ زانیارییەک بۆ رێکخراوی هانا نەنێردراوە