هانا ڕۆژی هەینی ١٠ / ٣ /٢٠٢٢ هێزەکانی ئاسایشی سنە بەفەرمانی داواکاری گشتی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی چالاکوانێکی کرێکاری لە سنە و ماڵی باوکیان گەڕان و دوای گەڕان چەند کەلوپەلێکی تایبەتی ئەو چالاکوانە کرێکاریەیان لە گەڵ خۆ بردوە.
ئەو چالاکوانە کرێکارییە بڵاویکردەوە، کە دواتر هێزە ئەمنییەکان چوونە ماڵی برا گەورەکەی بە ناسنامەی حەبیب اللە سەمەدی، کە دانیشتووی گەڕەکی ئاساوڵەی شاری سنەیە، پاش گەران بەناو دوکانێکی بچوک کە بۆ بژیوی خۆی و مندالەکانی دایناوە دەزگایەکی بچوکی چاپ کردنیان لەوێ دەرهێناوە و لە گەڵ خۆیان بردویانە
ئەوەشی خستەڕوو کە هێرشی هێزە ئەمنییەکانی سنە بۆ سەر ماڵی باوکی و براکەی لە کاتێکدا رووی داوە کە خۆی بۆ دۆزینەوەی کار و دەربازبوون لە بێکاری ماوەی نزیکەی ٧٠ ڕۆژە بە شێوەی یاسایی لە شاری سلێمانی لە کوردستانی عێراق کار دەکات و لەو ماوەیەشدا بۆ ماوەیەکی کەم لە نانەواخانە کاری کردووە و تا ئەمڕۆش لە پرۆژە ساختمانی سەر بە کۆمپانیای سەرگەڵو کاردەکات.
بە وتەی یەدوڵڵا سەمەدی، ئەو هێرشەی هێزە ئەمنییەکان دایک و خوشک و خێزانی براکەی ترساندووە، بۆیە ئیدانەی هەر هەڕەشە و لێپرسینەوە و دەستبەسەرکردنێکی چالاکانی کۆمەڵایەتی دەکات و داوای ئازادکردنی بێمەرجی هەموو زیندانیانی سیاسی و کۆتاییهێنان بە گرتن و پەروەندە دروستکردن بۆ چالاکانی مەدەنی دەکات