بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە تۆڕی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ، ڕۆژی شەممە ٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی، ٢٣ی ژانوویەی ٢٠٢١ی زایینی، هێزە ئەمنیەتی و ئێتلاعاتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گۆندی گۆگجەی ناوچەی سەرشیوی شاری مەریوان لە پارێزگای سنە، هاووڵاتیێك بە ناوی مەنسوور وەلی پوور کۆڕی فایەق، دەست بەسەر و بۆ گرتووخانەیێکی نادیاری ڕادەگوێزن.
بە پێی لیدوانی بنەماڵەی ناوبراو؛ مەنسوور لە دووکانی خۆیدا سەرقاڵی کار و کاسبی بووە و هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی جێگیر لە ناوچەی سەرشیوی مەریوان و شاری مەریوان، لە ناکاو بە سەریدا دەڕێژن و بە سووکایەتی و ئەشکەنجە، دەست بەسەری دەکەن و لە گەڵ خۆیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕایدەگوێزن.
شایانی باسە، تا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە و لە ماوەی سێ حەوتوی ڕابردوودا، ١٠١ هاوواتی کورد لە شارەکانی ئێران وکوردستان لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەست بەسەر و زیندانی کراون و تاوانی هەموو دەست بەسەرکراوانیش، مەدەنییە.