هانا: بە پێی ئەو زانیارییانەی لە رۆژانی رابردوودا هاتوون لە درێژەی قەتڵە گوماناوییەکاندا تەرمی ژنێک دۆزراوەتەوە.
ناسنامەی ئەم ژنە "زەڕین تاجولقاسمی" تەمەن ٦٣ ساڵ و خەڵکی سنەیە و تەرمی ناوبراو لە ئاوایی "دۆشان" دوای ٩ رۆژ دۆزراوەتەوە.
تا ئێستا چەندین قەتڵ لە کوردستان رووی داوە کە بە هۆی کێشەی دارایی و هەژاری بووە و کەسانی نەناسراو ژنان دەڕفێنن و زێڕ و داراییەکانیان دەدزن.
هەژاری و بێکاری ئێستا گەورەترین کێشەی خەڵکە لە کوردستان و پێوەی دەناڵێنن و دەبێتە هۆی خوڵقانی کێشەی کۆمەڵایەتی و روودای دڵتەزێن بۆ وێنە دزی و کوشتن.