هۆرموزگان؛ کوشتنی میرمندالێک لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەشتوە؛ ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە”٢٥ی دیسەمبری٢٠٢٢” کچێکی ١٢ ساڵە بە ناوی “سەها ئیعترافی” لە سەر ڕێگای “لامەردبەستەک” دوای ئەوەی بە هۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانەوە گیانی لەدەستدا.

شایانی باسە، هێزە سەرکوتگەرەکان بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی بنەماڵەی ئەم کچە کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ئاماژەی بەوەشکرد، پێش ئەوەی بگاتە ژووری نەشتەرگەری بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستداوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular