ڕۆژی شەممە ۲۷ی بەفرانبار، دادگای ئینقلابی سنە، حوکمی سێ ساڵ زیندانیی تەعزیریی بە سەر هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ” زانا کەسرایی”، تەمەن ۲٨ ساڵ، کوڕی هیوا و خەڵکی گوندی “نێـ”ـی مەریوان، سەپاندووە.
دادگا، ئەو هاووڵاتییەی بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران”، بە سێ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کردووە و ناوبراو لە تۆمەتی “تەبلیغ دژی نیزام” بێتاوان ناسراوە.
ئەو هاووڵاتییە کوردە، بە حوکمی دادگای سەرەتایی ناڕەزایەتیی دەربڕیوە و دۆسیەکەی بۆ پێداچوونەوە، ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەی سنە کراوە.