ڕۆژی شەممە ٢٢ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “زەهرا ئیسماعیلی” کچی “ڕەسووڵ”، تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی گوندی “باوان” سەر بە ناوچەی مەرگەوڕی ورمێ، پاش چەند ڕۆژ لە خۆسووتاندنی، بەهۆی قورسیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.
ئەم هاووڵاتییە چەند ڕۆژ پێش بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە خۆی سووتاند. ناوبراو بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی ورمێ کرابوو.