بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتە ؛ هاووڵاتییەک بە ناوی “ڕێبوار تالبی” خەڵکی بانە، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی شاری بانە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام,چالاکی بۆ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکان” بە سێ مانگ حەپسی تەعزیری و یەک ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرا.
دانیشتنی دادگای ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی چوارشەممە "١٠ی مەی ٢٠٢٣" لە لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی بانە بەڕێوەچوو.
ڕیبوار تالبی ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی ژۆئێن ی ٢٠٢٢، لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتوخانەی ئەمنیی سنە ڕاگوێزرا و دوای تەواو بونی لێپرسینەوە، بۆ زیندانی بانە ڕاگوێزرا و دوای چوار مانگ، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دانیشتنی دادگایەکەی لە زیندانی بانە ئازاد کرابوو.
