هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران گیانی لە دەست دا

سەر لە بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “یووسف فەتاح‌زادە”، تەمەن ٣٧ ساڵ، کوڕی مەحموود و خەڵکی شاری بانە، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران گیانی لەدەست دا.

بە پێی هەواڵی گەیشتو هێزەکانی سپای پاسداران، یووسف فەتاح‌زادەیان، لە کاتی گەڕانەوە لە گوندی “خووڕی‌ئاوا”، لە سێڕێیانی “بۆیین”، داوەتە بەر دەسڕێژی گولـلە.

تەرمی ئەو هاووڵاتییە کوردە ڕەوانەی نەخۆشخانەی “سەلاحەدین ئەیووبیـ”ـی بانە کراوە”.

یووسف فەتاح‌زادە، خێزاندار و خاوەن دوو منداڵە

RELATED ARTICLES

Most Popular