نەوسوود: گیانلدەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی وەستانی دڵەوە 

هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، رۆژی یەکشەممە ١ی رەشەممەی ١٤٠٠ – (٢٠ی فێبرواری ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێک بە هۆی وەستانی دڵ گیانی لەدەستداوە. 

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "عەلی دەروێشان‌فەرد" تەمەن ٥٢ ساڵ و خەڵکی سەلاسی باوەجانی راگەیەندراوە. بەپێی راپۆرتەکان، ناوبراو لە کاتی کۆڵبەریدا دڵی وەستاوە و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە. 
شایانی باسە تەرمی "عەلی دەروێشان‌فەرد" رەوانەی پزیشکی داد لە جوانڕۆ کراوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular