هانا: ڕۆژی سێشەممە ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (٥ی ژولای ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێک بە ناوی ئیرەج مەهدەوی خەڵکی “کڵاش لولم” لە ناوچەی جوانڕۆ بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بریندار بوو.
بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ناوبراو لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتەوە بە بێ دەنگدان و ئاگادار کردنەوە دەسڕێژی لێکراوە و لە ئاکامدا لە پشت و پشتوێنیەوە بریندار بووە.
شایانی باسە ناوبراو بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی پاوە کراوە.
