هانا: رۆژی چوارشەممە ١٠ی خاکەلێوەی ١٤٠١ – (٣٠ی مارسی ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری نەوسوود بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت بریندار کراوە.
ناوی ئەم کۆڵبەرە "ئاڕمان فەرەهمەند"ە و خەڵکی جوانڕۆیە. لە درێژەی ئەم راپۆرتەدا هاتووە ناوبراو بە هۆی بێکاری دەستیداوەتە کۆڵبەری.
شایانی باسە، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی شار و ناوچەکانی سەرسنووری کوردستان بە هۆی هەژاری و بێکارییەوە پەنایان بردۆتە دیاردەی پڕ مەترسی کۆڵبەری و بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران و رووداوی تر گیانیان لەدەستدەدەن یا بریندار و کەمئەندام دەبن. تەنیا لە چەند رۆژی سەرەتای ساڵی ١٤٠١دا سێ کۆڵبەری کورد کوژراون و بریندار بوون.
