رۆژی شەممە ٩ی رەشەمەی ٩٩ بەرامبەر بە ٢٧ی فێبرواری ٢٠٢١، هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری نەوسوود بە چەکی ساچمە تەقەیان لە شارۆمەندانی کۆڵبەر کرد.
لەم راپۆرتەدا هاتووە، لەو هێرشەدا لانیکەم شارۆمەندێکی کورد بە ناوی "محەممەد داریانی" سەری بریندار بووە.
جێگای ئاماژەیە بێکاری و هەژاری لە کوردستان هۆکاری سەرەکی زۆربوونی دیاردەی کۆڵبەرییە. لە راستیدا کۆڵبەری کار نییە و خەڵک لە رووی ناچارییەوە ئەم کارە پڕ مەترسییەیان گرتووەتەبەر. ساڵی سەدان شارۆمەندی کورد دەبنە قوربانی و هیچ جۆرە خزمەتگوزاری و بیمەیەکیش نایانانگرێتەوە.