هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ئێوارەی رۆژی سێشەممە ٢٦ی رێبەندانی ١٤٠٠ – (١٥ی فێبرواری ٢٠٢٢)، شارۆمەندێک لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری نەوسوود بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بریندار بووە.
بەپێی ئەم راپۆرتە ناسنامەی ئەم شارۆمەندە "فەرشاد رۆستەم نیژاد" خەڵکی ئاوایی "شمشیر" لە ناوچەی پاوە راگەیەندراوە. لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە، لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتدا دەستی چەپی ئەم شارۆمەندە پێکراوە و مەچەک و باسکی بریندار بووە.
شایانی باسە دوای ئەم رووداوە نابراو بە مەبەستی نەشتەرگەری و چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی جوانڕۆ گوازراوەتەوە.
