نەوسوود: بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێری چیاکان 

بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، لە رۆژانی رابردوودا کۆڵبەرێک بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە هەڵدێری چیاکان بە توندی بریندار بووە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "هێمن محەممەدی" تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "مامنانی" رەوانسەر و نیشتەجێی جوانڕۆ بووە. 
لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە، ناوبراو کاتی کۆڵبەری لە سنووری "نەوسوود" بە هۆی لەدەستدانی هاوسەنگی خۆی لە بەرزایی و هەڵدێری چیاکان بەربۆتەوە و سەر و دموچاوی شکاوە و زەربەی دیوە.

شایانی باسە "هێمن محەممەدی" لە نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular