هانا: بەگوێرەی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، رۆژی سێشەممە ١٦ی خرمانانی ١٤٠٠ – (٧ی سپتەمبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێک لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری نەوسوود لە رژد و هەڵدێری چیاکان بەربۆتەوە و بە سەختی بریندار بووە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە "حسێن سەلەکانی" تەمەن ٥١ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "شوانکارە" لە ناوچەی رەوانسەرە.
ناوبراو بە مەبەستی چارەسەر برینەکانی بۆ نەخۆشخانەی "تاڵەقانی" لە کرماشان گوازراوەتە و بە هۆی ئەوەی سەری زەربەی دیوە لە بەشی چاوەدێری ورد کەوتووە.
