هانا؛ ڕۆژی چوارشەممە ٨ی پوشپەڕ ۱٤۰۱(۲۹ی ژوئەنی ۲۰۲۲)، کۆڵبەرێک بە ناوی “ئەفشین یوسفی” کوڕی یوسف خەڵکی جوانڕۆ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە سەر سنوور بریندار بوو.
بە پێی ڕاپۆرتێک کە بۆ هانا هاتووە، ناوبراو لە بەرزایەکانی سنووری نەوسوود لە لایەن هێزە چەکدارەکانی سەر سنوورەوە بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێش وەخت دراوەتە بەر گولـلە و لە پشتەوە بە خەستی بریندار بووە.
شایانی باسە ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی پاوە گوازراوەتەوە.
