هانا: کۆڵبەرێکی لاوی دیکە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە لە سەر سنووری “نەوسوود” تەقەی لێ کراوە و لە ئاکامد بریندار بووە و بەپێی ئەم راپۆرتە دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە، "ئارش نووری" خەڵکی ئاوایی "کلاش" لە ناوچەی کلاشی جوانڕۆ راگەیەندراوە. ناوبراو خێزاندار و باوکی منداڵێکە.
بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، "ئارش نووری" ئێستا لە نەخۆشخانەی پاوەیە و لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.
