نەوسود/ داڕمانی بینایەک ١٠ قوربانی لێکەوتەوە!

هانا؛ ڕۆژی پێنجشەممە ۹ی ژۆئن ۲۰۲۲، یەکەیەکی نیشتەجێ بوون ڕووخا و لە ئاکامدا دوو کەس گیانیان لە دەس دا و ٨ کەسیش بریندار بوون.

فەرمانداری پاوە لەم بارەوە دەڵێ: نەشتی گازی ماڵانو تەقینەوەی گاز بوە هۆکاری یەکەیەکی نیشتەجێ بوونو گیان لە دەس دانی دوو شارۆمەندو بریندار بونی ٨ کەسی تر کە بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە.
تا کاتی ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە هۆکاری ڕووخانی ئەم بینایە بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ڕوون نیە.
بە دوای ڕوودانی ئەم ڕووداوە لە یەکێ لە یەکەکانی نیشتەجێ بوونی شاری نەوسوود تا ئێستا ٨ بریندار لە ژێر وێرانە هاتونەتە دەرۆ کە یەکێکیان بە فڕۆکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵاقانی کرماشان کراوە وهەر وەها ٤ کەسی تر بۆ نەخۆشخانەی قودسی پاوە گوازراونەتەوە و سێ کەسیش لە ناوەندێکی بێهداشتی نەوسوود بە شێوەی سەر پێی چارەسەر کراون.
بە داخەوە تا ئێستا دوو کەس گیانیان لە دەس داوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular