بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا کەوتووە؛ ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ئاپریلی ۲۰۲۳ی زایینی ، پەنابەرێکی کورد بە ناویی “ئارام موجەڕەد”، تەمەن ٢٣ ساڵ، کوڕی فەردین، خەڵکی گوندی “گەندەک مۆلا” لە ناوچەی سۆمابرادۆستی ورمێ و دانیشتووی شاری Aschaffenburg لە ئاڵمان، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی مارسبی ٢٠٢٣ دیارنەماوە و ون بوە .
لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، برای ئارام موجەڕەد زیادی کرد ؛ براکەی نزیکەی ٢٠ مانگ پێش ئێستا چووەتە ئاڵمان و لە کەمپەکەدایە لە Schweinfurter Straße 2 لە شاری Aschaffenburg دەژیا، کە بە شێوەیەکی نهێنی ون بوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئاماژەیان بە سەرجەم داموودەزگاکانی حکوومەت کردووە، بەڵام تا ئێستا سەرکەوتوو نەبووە و ئەمەش نیگەرانی کەسوکارەکەی لێکەوتووەتەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد؛ نووسینگەی پەنابەری ئاڵمان داوای مافی پەنابەری ئارامی ڕەتکردەوە و براکەی پارێزەرێکی بەکرێ گرتبوو.
لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەدا، برای ئارام موجەڕەد ئاماژەی بەوەشکرد، براکەی لە کاتێکدا ون بووە سەرجەم کەلووپەلی تایبەتی لە ژووری کەمپەکەدایە.
کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەپاندنی هەلوومەرجی سەختی سیاسی و ئابووری بەسەر خەڵک و هاووڵاتیانی کوردستاندا، ژمارەیەکی زۆری خەڵکی ناچار کردووە شوێنی نیشتەجێبوونیان بەجێبهێڵن و کوردستان بەجێبهێڵن.
سیاسەتە هەڵەکانی حکوومەتی ئێران بەرامبەر بە خەڵک و دۆخی کۆمەڵگا بووەتە هۆی نائومێدی بەردەوام بوون لە ژیان لە ئێراندا، بە جۆرێک باروودۆخی ژیان ڕۆژ بە ڕۆژ سەختتر بووە و نائومێدییەکی ڕەها بەسەر کۆمەڵگادا حوکم کردووە.
بۆیە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا داوا لە حکوومەتی ئاڵمان دەکات ڕێوشوێنی پێویست سەبارەت بە دیارنەمانی ئەم پەنابەرە کوردە بگرێتەبەر.