رۆژی شەممە ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، کرێکارێکی کورد بە ناوی رەحمەت سولەیمانی تەمەن ٣٦ ساڵ کوڕی کەریم، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ و خەڵکی مهاباد بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، رەحمەت سلێمانی وەستاکاری جۆشکاری بووە و لە کاتی جۆشکاری بینایەک لە گەڕەکی پیشەسازی نەغەدە بە هۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار بەربۆتەوە و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە.
ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران.